داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری: هیچ وڵاتێك پشتیوانی له‌ دابه‌شبوونی عێراق ناكات



په‌یام ـ 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند هیچ وڵاتێك پشتیوانی له‌ دابه‌شبوونی عێراق ناكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رجه‌م وڵاتان جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی و یه‌كڕیزی خاكی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامی دا، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌ 25ی ئه‌یلوولی داهاتوو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ گشت وڵاتان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لایه‌نگری له‌ دابه‌شبوونی عێراق ناكه‌ن، به‌ڵكو پشتیوانی له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات ده‌كه‌نه‌وه‌.

جه‌عفه‌ری وتی: "تاكو ئێستا گوێبیست نه‌بووین كه‌ هیچ وڵاتێك پشتیوانی له‌ پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردبێت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌موو لایه‌نه‌كان لایه‌نگری حكوومه‌تی عێراقن و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی و یه‌كڕیزی خاكی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌. 

جه‌عفه‌ری جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی كورد وه‌كو سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسه‌ین رووبه‌ڕووی گوشار نه‌بوونه‌ته‌وه‌. گوتیشی: "كورده‌كان ئه‌مڕۆ له‌ ژێر چه‌تری حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كۆبوونه‌ته‌وه‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش دا كه‌ گشت پێكهاته‌كان هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ن له‌ عێراق و سه‌ركۆمار و به‌رپرسانی دیكه‌ش له‌ پێكهاته‌ی كوردن.


957 جار خوێندراوەتەوە
07/08/2017

بابەتی زیاتر