داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ده‌یان چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌سه‌ر سنووری‌ عێراق و سووریا كوژران



ده‌یان چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌سه‌ر سنووری‌ عێراق- سووریا كوژران و بریندار بوون، حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕایگه‌یاند هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام داعش هێرشه‌كه‌ به‌ هی‌ خۆی‌ ناوده‌بات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌تیبه‌ی‌ سه‌یدولشوهه‌دای‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕایگه‌یاند "دوێنێ‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ڕۆژئاوای‌ عێراق له‌سه‌ر سنووری‌ عێراق-سووریا، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ریان".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "له‌و هێرشه‌دا 36 چه‌كداری‌ حه‌شد كوژراون و 80ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون".
له‌باره‌ی‌ هێرشه‌كه‌وه‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "هێزه‌كانیان تۆپبارانی‌ داعشیان له‌سه‌ر سنووری‌ سووریا كردووه‌ و لایه‌نی‌ دیكه‌یان نه‌كردووه‌ته‌ ئامانج".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕێكخراوی‌ داعش ڕایگه‌یاند هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و ڕووداوه‌كه‌ به‌ بۆردوومانی‌ ئه‌مریكا نه‌بووه‌".
داعش گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا چه‌كداره‌كانی‌ هێرشێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ ده‌كوژن و بریندار ده‌كه‌ن، ڕێكخراوه‌كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ گرته‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر حه‌شدی‌ شه‌عبییه‌ له‌سه‌ر سنووری‌ سووریا-عێراق.

7630 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2017

بابەتی زیاتر