داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كۆمه‌ڵ: ده‌بێ ئه‌ركی سه‌ره‌كیی په‌رله‌مان كۆتاییهێنان به‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ بێت

په‌یام ـ هه‌ولێر

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته‌ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان پێش كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌ به‌ په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕێت ئه‌وا پشتگیری ده‌كه‌ن.
به‌سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ و تاووتوێی چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی كرد.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ‌ و به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵ‌ به‌شداربوون، باس له‌ هه‌لبژاردن‌و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و ڕووه‌وه‌ كرا.
پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و تاووتوێی پرس و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیداریش به‌ هه‌ڵبژاردن، بریاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه‌ درا.
هه‌ر دوێنێ پاشنیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی به‌رده‌وامی هه‌بوو، تێیدا پرسی كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی بوو، پاش تاووتوێی‌ دوا گۆڕانكارییه‌كان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی دووپاتیكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌ر له‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی ئه‌و كاراكردنه‌وه‌یه‌ پێكبێَن.
هاوكات كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی جه‌ختی‌ كرده‌وه‌: ده‌بێت ئه‌ركی سه‌ره‌كیی په‌رله‌مان ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك و كۆتایی هێنان به‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ بێت.

هاوكات له‌باره‌ی‌ پرسی ریفراندۆم، ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی سووره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی‌ پێشووی و پێی وایه‌ ئه‌ركی په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌ بڕیار له‌سه‌ر واده‌و میكانیزمی‌ ریفراندۆم بدات، هه‌ركاتێكیش ئه‌و پرسه‌ به‌ په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕی، ئه‌و كات كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ پرسێكی نیشتیمانی‌ ده‌زانێت و پشتگیریی ده‌كات.
له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ چاودێری درێژه‌ی به‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ دا و هه‌ندێك پرس و كاروباری تایبه‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ چاودێری باسی لێوه‌كرا.








1546 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2017

بابەتی زیاتر