داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئیتاڵیا.. میلان زۆرترین گواستنەوەی بە بڕی ١٨٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ ئەنجامداوە




په‌یام ـ AA

 

یانەی میلان زۆرترین پارەی لەنێو یانە ئیتاڵییەکاندا بەر لە دەستپێکی وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەڵمانی ''Transfermarkt'' یانەی میلانی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی هەریەک لە لیۆناردۆ بۆنوچی، ئاندرێ سیلڤا، ئاندرێ کۆنتی، هاکان چاڵهانئۆغڵو، ماتیۆ مۆساشیۆ، ریکاردۆ رۆدریگێز، لوکاس بیگلیا، فرانک کێسی، ئەنتۆنیۆ دۆناروما و فابیۆ بۆرینی بڕی ١٨٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆی خەرجکردووە و بەو شێوەیەش بووەتە یەکەم یانە کە زۆرترین وەبەرهێنانی لە گواستنەوەی هاوینەدا کردووە.

میلان دوای ئەوەی لەبەرامبەر ٤٢ ملیۆن یۆرۆد، بۆنوچی لە یانەی یوڤێنتوسەوە گواستەوە، بووە ئەو یانە ئیتاڵییەی زۆرترین پارەی بەر لەم وەرزە بۆ گواستنەوەی یاریزانێک تەرخانکردووە.

لەدوای یانەی میلانیشەوە، یانەی یوڤێنتوس زۆرترین بڕە پارەی بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە.

یانەی خانمە پیرەکە بڕی ١٢٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە و لە فیۆرێنتیناوە، فێدێریکۆ بێرناردشی بە ٤٠ ملیۆن و لە چێڵسییەوە خوان کوادرادۆی بە ٢٠ ملیۆن بردە ریزەکانییەوە.

لە خولی ئیتاڵیدا و لەدوای هەریەک لە میلان و یوڤێنتوسەوە، یانەی رۆما لە تەرخانکردنی پارەدا بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە پلەی سێیەمدا دێت بە ٨٨ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یۆرۆ و لەدوای ئەویشەوە یانەی ئینتەر دێت بە تەرخانکردنی ٥٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ گواستنەوەی سێ یاریزان.

712 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2017

بابەتی زیاتر