داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بەرەو یاریی جامی سوپەری ئەورووپا


 په‌یام - AA


هەریەک لە راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، زەینەددین زیدان و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیی، خۆزێ مۆرینۆ بەر لە ئەنجامدانی یاریی نێوان یانەکانیان لە میانی جامی سوپەری ئەورووپادا کە بڕیارە سبەی چوارشەممە بۆ ٤٢ەمین جار ئەنجامبدرێت، کۆنگرەی رۆژنامەوانییان ساز کرد.

زەینەددین زیدان و خۆزێ مۆرینۆ لە یاریگای فلیپ ئارێنا لە سکۆپی پایتەختی مەقدۆنیا، کە بڕیارە یارییەکەی تیادا ئەنجامبدرێت لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیان دایەوە.

زیدان ئاماژەی بەوەکرد بە شێوەیەکی باش دەستیان بەم وەرزە کردووە و رایگەیاند ''یەکەم یاریی فەرمیی ئەم وەرزە ئەنجام دەدەین. وەک هەمیشە یاریی خۆمان نیشان دەدەین. بە باشی مانچستەر یونایتد دەناسین بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئێمە چی دەکەین. بۆ بردنەوە لێرەین و هیچ شتێکی دیکە گرنگی نییە بۆمان''.

لای خۆیشییەوە خۆزێ مۆرینۆ رایگەیاند ''کاتێک یانەی ریال مەدریدم جێهێشت، یانەکە سێجار بۆ یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان سەرکەوتبوو، ببووە پاڵەوانی خولی ئیسپانی کە پێشتر شتی لەوجۆرەی بەخۆوە نەدیبوو ئەگەرچی خاوەنی مێژوویەکی نایابە''.

680 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2017

بابەتی زیاتر