داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كۆتاییهات



په‌یام ـ هه‌ولێر

كاتژمێر 4ی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌  پارتی‌ دیموكرات و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و تاوتوێكردنی‌ سیناریۆكانی‌ به‌رده‌می‌ چونه‌ته‌ كۆبونه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئیستا كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتایهات و هه‌ریه‌كه‌ له‌نیچیرڤان بارزانی‌ و مه‌لا به‌ختیار كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیان گرێدا.

به‌گوێره‌ی‌ زانیاری میدیاكانی‌ پارتی‌ "هه‌ردوولا باسی‌ ئه‌و سیناریۆیان كردووه‌، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری‌ نه‌كرد له‌كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان، چۆن په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌".

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ "ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌باره‌ی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر سیناریۆیه‌ك بده‌ن".
مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی‌ شاندی‌ دانوستكاری‌ یه‌كێتی‌ وتی‌ "له‌هه‌وڵداین بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان، موڵه‌تی‌ دوو ڕۆژمان ده‌وێت تاوه‌كو هه‌وڵه‌كان بگه‌ن به‌ئه‌نجام".
هاوكات نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستكاری‌ پارتی‌ ڕایگه‌یاند "تائیستا واده‌ی‌ ڕیفراندۆم گۆڕانكاری‌ به‌سه‌رنه‌هاتووه‌".

به‌بڕیارێكی‌ حیزبی‌ پارتی‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌دوساڵه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌كخستووه‌ و  له‌ئیستادا پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ژێر فشاری‌ ده‌ركیدا هه‌وڵی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌ده‌ن, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان له‌گۆڕان كردووه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ به‌ڵام تائیستا گۆڕان وه‌ڵامی‌ نه‌داونه‌ته‌وه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌. 


876 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2017

بابەتی زیاتر