Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا.. لەبەرامبەر هێرش بۆسەر مزگەوتێک ترەمپ بێدەنگ بووە


دوای ئەوەی هێرش کرایە سەر مزگەوتێک لە ناوچەی بلۆمینگتۆن سەر بە ویلایەتی مینیسۆتا باکووری ئەمریکا، بێدەنگی سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە نیگەرانی موسوڵمانانی نیشتەجێی ئەمریکای لێکەوتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئیدانەی هێرشکردنە سەر مزگەوتەکەی نەکردووە.

وتەبێژی ئەنجوومەنی پەیوەندیەکانی ئیسلام لە ئەمریکا، ئیبراهیم هۆپەر رایگەیاند کە بێدەنگی رای گەشتی لەسەر ئاستی نەتەوەیی بەرامبەر ئەو رووداوە، تەنها دوژمنانی ئیسلام بەهێز دەکات.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری دەزگاکە، رۆبەرت ماککاو بێدەنگیەکەی بە مەبەستدار وەسف کرد.

کارمەندی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی، سبستیان گۆرکا لە لێدوانیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی MSNBC ئاماژەی بەوەدا کە بێدەنگیەکەی ترەمپ پەیوەستە بەوەی کە لەو بڕوایەدا نەبووە هیچ ئایدۆلۆجییەک لە پشت هێرشەکەوە بووبێت.

862 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2017

بابەتی زیاتر