داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بارزانی‌ جارێكی‌ تر رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ واز له‌پۆسته‌كه‌ی‌ بهێنێت بۆ كه‌سێكی‌ تر

مه‌سعود بارزانی‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ زانایانی‌ ئاینی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆبویه‌وه‌ له‌ وتارێكدا جارێكی‌ تر رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ "واز له‌پۆسته‌كه‌ی‌ بهێنێت بۆ كه‌سێكی‌ تر".
مه‌سعود بارزانی‌ له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ زانایان وتارێكی‌ پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند "من ئاماده‌م ئه‌مڕۆ ده‌ور و ته‌سلیم له‌گه‌ڵ براده‌رێك بكه‌م، چ به‌ هه‌ڵبژاردن، چ حزبه‌كان له‌ رێگای په‌رله‌مان براده‌رێك ده‌ستنیشان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ با هیچ شتێك له‌سه‌ر من نه‌مینێ و ئه‌وه‌نده‌ بوختانه‌ به‌من نه‌كرێت". 
هاوكات له‌باره‌ی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ ڕاشیگه‌یاند "پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ عێراق كۆتایی‌ هاتووه‌ و ئه‌وه‌شمان به‌به‌غداد وتووه‌, بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌كو دوو دراوسێی‌ پێكه‌وه‌ بژین و ڕیفراندۆمیش له‌كاتی‌ خۆیدا ده‌كرێت".
مه‌سعود بارزانی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ قۆناغی‌ دوای‌ داعش بۆ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ خسته‌ڕوو وتیشی‌ "دوای‌ داعش له‌ناوچه‌كانی‌ خانه‌قین و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ش ده‌رمان ده‌كه‌ن، به‌غداد داوامان لێده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هێڵی‌ سه‌وز واته‌ سنوری‌ پێشوی‌ سه‌ره‌ده‌می‌ سه‌ددام".
ئه‌م وتانه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌باره‌ت به‌وازهێنان له‌پۆسته‌كه‌ی‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشترش چه‌ندین جار باسی‌ كردووه‌, به‌ڵام به‌هۆی‌ پرسی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ كێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ ئێستا دروستبوون.

2656 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2017

بابەتی زیاتر