Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند رێنماییه‌كی‌ بۆ ده‌رچووانی‌ پۆڵی‌ دوانزه‌ بڵاوكرده‌وه‌



وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم مه‌رج‌و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكارانی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم مه‌رج‌و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ وه‌رگرتنی خوێندكار به‌ مه‌ركه‌زیی ده‌بێت.

به‌پێی ڕێنماییه‌كان، خوێندكار ته‌نها مافی هه‌یه‌ له‌ یه‌ك شوێن فۆڕم وه‌ربگرێت‌و مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌ یه‌ككاتدا له‌ زانكۆیه‌كی ئه‌هلی‌و له‌ زانكۆیه‌كی حكومیش خوێندكار بێت.
له‌ درێژه‌ی‌ ڕێنماییه‌كاندا هاتووه‌ "خوێندكار بۆ وه‌رگرتنی خوێندنی به‌یانیان‌و په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزش نابێ ته‌مه‌نی له‌ 30ساڵ زیاتر بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نمره‌ی له‌سه‌دا 80 زیاتر بێت ته‌مه‌ن به‌ مه‌رج ناگیرێت، بۆ خوێندنی پارلێڵیش نابێ ته‌مه‌نی خوێندكار بۆ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پزیشكیی له‌ 35 ساڵ‌و بۆ كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كان له‌ 40 ساڵ زیاتر بێت".

744 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2017

بابەتی زیاتر