داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چه‌ند چه‌كدارێك له‌گوڵاڵه‌ شوانێك بریندارده‌كه‌ن و ئامۆزایه‌كی‌ ده‌فڕێنن


چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ گومان ده‌كرێت چه‌كداری‌ داعش بن له‌گوڵاڵه‌ شوانێك بریندارده‌كه‌ن و ئامۆزایه‌كی‌ ده‌فڕێنن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان ڕایگه‌یاند "به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌ك به‌برینداری هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه‌به‌فیشه‌ك برینداركرابوو، به‌وته‌ی ئه‌وهاوڵاتیه‌ كه‌له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ دانیشتووی گوندی ئیسڵاحن سه‌ربه‌ناحییه‌ی گوڵاڵه‌".

ڕاشیگه‌یاند "ئه‌و شوانه‌ له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵات ڕویان له‌ڕوباری سیروان كردوه‌ چه‌ن چه‌كدارێك هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌سه‌ریان وته‌قه‌یان لێكردون دوای برینداركردنی ئه‌م هاوڵاتیه‌ ئامۆزاكه‌شیان ڕفاندوه‌".
ئه‌م ڕووداوه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌سنووری گوڵاڵه‌ برینداربووه‌، ئه‌وه‌ش گومانی‌ جموجوڵی‌ داعشی‌ لێده‌كرێت.
پۆلیسی‌ گه‌رمیان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ نه‌كردووه‌ چه‌كداره‌كان سه‌ر به‌ كام گروپ و لایه‌ن بوون.


570 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2017

بابەتی زیاتر