داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حکومەتی بەرازیل بانگێھشی فەرمیی وەزیری کشتوکاڵ دەکات بۆ سەردانی وڵاتەکەی


عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە میکایل ماگالھێس باڵیۆزی بەڕازیل لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێوەبەرانی گشتی پلان و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ ئامادەی بوون، باس لە ئامانجی سەردانە کرا کە زیاتر بۆ بەھێزکردنی پەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرازیل بوو بە تایبەیش لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

ئاماژەش بە واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن کرا کە لە ئایندەدا لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵی ھەردوو لا واژۆبکرێت بۆ زیاتر ھەماھەنگی و سودد وەرگرتن لە بواری تەکنیکی و راھێنانی کادیرانی کشتوکاڵ و دانەوێڵەو سامانی ئاژەڵ.

لەلای خۆشیەوە عەبدولستار مەجید روونی کردەوە "گشت ئاسانکاری و ھاوکاری پێشکەش بە بەرپرسانی بەرازیل دەکات بۆ سەرخستنی ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگییە".

لەبەرامبەردا باڵیۆزی بەرازیلیش خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم ھاوکارییە دووپاتکردەوەو داواتنامەیەکی ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد کە سەردانی وڵاتەکەی بکات بۆ ئەوە لەنزیکەوە بە ئاستی پێشکەوتن و پەرەسەندنی ئەزموونی بەرازیل ئاشنا بێت لە بوارەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ.


224 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2017

بابەتی زیاتر