داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وەزارەتی كشتوكاڵ شەش بڕیاری لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەركرد

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش بڕیار بۆ هاورده‌كردنی گه‌نم و جۆ ده‌رده‌كات و  راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌ مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی ئابی 2017 جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە (4818) کە رۆژی چوارشەممە 9ی ئابی 2017، ده‌ریكردووه‌ و ھەر شەش بڕیارەکە لە بەرژەوەندی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان و کەرتی کشتوکاڵ و پەلەوەر دەرکراون و نوسراوەکەش ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان کراون بۆ جێبەجێکردن و له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10ی ئاب ده‌كه‌ونه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌".

بڕیارەکانیش ئەمانەن:

یەکەم: ھاوردەکردنی گەنمی ئارد رێگەی پێدەدرێت بۆ ئاشەکان بەپێی توانای ئاشەکان بە پشتگیریی فەرمانگەی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی و رەزامەندی وەزارەتمان.

دووەم: ھاوردەکردنی گەنم بۆ (بازاڕ و ئالیک) بێجگە لە بنەتۆو کە لە خاڵی (5) لە خوارەوە مەرجەکانی دیاریکراوە، لە رێکەوتی سەرەوە تا 1/ 11/ 2017 رێگەی پێدەدرێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:
 
أ– ھاوردەکردنی گەنم بۆ بازاڕ لەلایەن کۆمپانیای کشتوکاڵیی دەبێت بە پشتگیریی و رێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا بەو مەرجەی تەنیا بەپێی پێویستی پارێزگاکە بێت.

ب– ھاوردەکردنی گەنم بۆ ئالیک بە پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و بە رێگەپێدان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەبێت بۆ خاوەن پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ و خاوەن کارگەکان.

3. ھاوردەکردنی گەنمی ساوه‌ر بۆ خاوەن کارگەکانی ساوه‌ر رێگەپێدراو دەبێت بە پشتگیریی فەرمانگەی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و رەزامەندی وەزارەتمان.

4. ھاوردەکردنی جۆ بە ساغی بۆ ئالیک رێگەی پێدەدرێت بەپێی پێویستی پارێزگاکان بە پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و بە رێگەپێدانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.

5. ڕێگەدان بە گەنم و جۆی بنەتۆو تەنیا بە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتمان دەبێت کە بە نوسراو ئاگادارتان دەکەینەوە.

6. بە رەچاوکردنی خاڵی 2 لەسەرەوە، ساڵانە ماوەی ھاوردەکردن لە 5-1 تا کۆتایی بە بازاڕکردنی دانەوێڵە لە سایلۆکان دەوەستێنرێت.


3061 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2017

بابەتی زیاتر