داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مەكتەبی سیاسی یەکێتی فەرهاد سەنگاوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە



مەكتەبی سیاسی یەكێتی فەرهاد سەنگاوی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، لە ریزەکانی حیزبەکەی دوورخستەوە.


لەراگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندووە، "بڕیارماندا فەرهاد سەنگاوی لە ریزەکانی خۆمان وەدەربنێین، چونکە چووەتە ریزی کامپینی (نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم)".

هەر لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، مافی چارەنوس و ریفراندۆم و سەربەخۆیی، ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتی بون و هەن، بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی؛ نەخشەرێگای یەكێتی؛ رێكەوتنامەی یەكێتی و گۆڕان، هەموویان جەخت لەم ستراتیژەی مافی چارەنوس و ریفراندۆم دەكەنەوە.


ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە:

بـڕیـارنامـە

مافی چارەنوس و ریفراندۆم و سەربەخۆیی، ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتی بون و هەن. بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی؛ نەخشەرێگای یەكێتی؛ رێكەوتنامەی یەكێتی و گۆڕان..تاد، هەموویان جەخت لەم ستراتیژەی مافی چارەنوس و ریفراندۆم دەكەنەوە. بۆیە، لادان و بادان لەم بڕیارە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، توندترین سزای حزبی لەسەرە.

لەم رۆژانەدا بێژەرێكی شاخ، بەناوی (فەرهاد سەنگاوی) كە بەهۆی لیستی یەكێتیەوە، كاندید كراوە بۆ پەرلەمان، لەشارۆچكەی سەنگاوی كوردپەروەری خۆیدا، سەرەڕای سیاسەتی لیستبازی و گوتارسازی، تەنهاو تەنها (23) دەنگی هێناوە. باقی دەنگەكانی لەكوردستاندا یەكێتی بۆی دابینكردووە؛ ئەم زاتە، لەدوای راپەڕینەوە بەردەوام دەڵێت: "باشترین هەل بۆ كورد هەڵكەوتووە، بۆ سەربەخۆیی، بەڵام سەركردایەتی سیاسی كوردستان ناوێرن بڕیاری سەربەخۆیی بدەن".

كەچی، كاتێك سەركردایەتی سیاسی كوردستان، بڕیاری ریفراندۆم دەدات، دەچێتە ریزی كامپینی (نەخێر لەئێستادا بۆ ریفراندۆم). ئەم سیاسەتەش، سەراپا دژی بیروباوەڕی یەكێتی و پرۆگرامەكەیەتی، بۆیە، مەكتەبی سیاسی لەكۆبونەوەی ئێوارەی (9-8-2017) بڕیاری داوە لەریزی یەكێتی وەدەری بنێت كە پەرلەمانی كوردستانیش ئاساییكرایەوە، پەیگیری دەكرێت پشتبەندی پەرلەمانی لێبسەندرێتەوە، هەرچیشی بەهۆی یەكێتیەوە دەستكەوتبێت، لەرێی یاساییەوە، هەوڵی گێڕانەوەی بۆ یەكێتی دەدرێت.


 راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 


2479 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2017

بابەتی زیاتر