Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومەتی هەرێم 50 ملیۆن دۆلار دەداتە كۆمپانیایەكی توركی‌و نەرویجی



حكومه‌تی‌ هه‌رێم زیاتر له‌ 50 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ هه‌ردوو كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی و گه‌نه‌ل ئێنرجی توركی.

به‌ پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرێی‌ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی بۆ مانگی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵ خه‌رجكردووه‌.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئاشكرای كردووه‌، بڕی 39 ملیۆن و 590 هه‌زار دۆلاری وه‌ك بۆ مانگی پێنج وه‌رگرتووه‌، كه‌ 33 ملیۆن و 210 ملیۆنی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بووه‌ له‌ كێڵگه‌ی تاوكێ هه‌روه‌ها ، شه‌ش ملیۆن و 390 هه‌زار دۆلاریشی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشووتری‌ كۆمپانیاكه‌ بووه‌.

كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئێنرجی -ش رایگه‌یاند، بڕی 12 ملیۆن و 240 هه‌زار دۆلاری له‌ بری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق، كه‌ 11 ملیۆن و 60 هه‌زار دۆلاری بۆ كرێی هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت مانگی پێنج بووه‌ و یه‌ك ملیۆن و 180 هه‌زار دۆلاریشی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌ كۆنه‌كانی بووه‌.

گه‌نه‌ل ئێنرجی راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق له‌ مانگی پێنج رۆژانه‌  16 هه‌زار و 817 به‌رمیل بووه‌.

734 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2017

بابەتی زیاتر