داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵ: پێویسته‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لاببرێت و ژیانی خه‌ڵكی چاك بكرێت





ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی و  كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا چه‌ند پرس و بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی باسكران، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌.


په‌یام ـ هه‌ولێر


ڕاگه‌یه‌نراوی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ،كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتی‌ گرێدا، پاشان ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆبوویه‌وه‌، له‌ هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌ت قسه‌و باسیان له‌باره‌وه‌كرا و  به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كان، بڕیاری‌ پێویست له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌ركران ..

له‌باره‌ی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ تێكه‌وتووه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركرادیه‌تی‌ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ پێیانوایه‌ پێویسته‌ بارودۆخی‌ په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‌ كه‌ هه‌یبووه‌ له‌ كاری‌ یاسادانان  و چاودێری‌ موماره‌سه‌ی‌ بكات.

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ چاككردنی‌ بژێوی‌ و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاری‌ خۆی‌ ده‌زانێ و  به‌پێویستی‌ ده‌زانێت هه‌رچی‌ زووه‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ لاببرێت و بژێوی‌ خه‌ڵك چاكبكرێت.

له‌ پاش كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان پرسی‌ ریفراندۆم  وه‌ك هه‌رپرسێكی‌ گرینگ و چاره‌نووساز له‌و دامه‌زراوه‌ یاسایی و شه‌رعیه‌ تاوتوێ بكرێت و بریاری‌ له‌ باره‌وه‌بدرێت.

كۆبوونه‌وه‌ به‌ پێویستی‌ زانیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی‌ خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و له‌ ئێستاوه‌ زه‌مینه‌سازی‌ گونجاوی‌ بۆ بكرێت و هیچ جۆره‌ به‌ربه‌ستێك نه‌بێته‌ پاساو  بۆ دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانی‌ ئه‌و پرۆسه‌ نیشتمانیه‌.

تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ كاری‌ ئیسلامی‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ دووپات كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌رده‌وام به‌ته‌نگ كار و پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ ئیسلامییه‌وه‌یه‌ و  به‌ په‌رۆشی‌ گه‌شه‌پێدان  به‌ره‌و پێشبردنییه‌تی‌.

وه‌ك كاری‌ حیزبی‌ و رێكخراوه‌ییش كه‌ به‌پێی‌ په‌یره‌وی‌ ناوخۆی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ نێوان دوو كۆنگره‌ كۆنفرانسی‌ ئاسایی ببه‌سترێت.

ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بریاریدا گرێدانی‌ كۆنفرانس له‌ كاتێكدا ئه‌نجامبدرێت، كه‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاسای بێته‌وه‌ و  بارودۆخی‌ له‌بار هه‌ركات ره‌خسا، ئه‌و كات كۆنفرانسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ببه‌سترێت.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی 
10/8/0217 

4275 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2017

بابەتی زیاتر