Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"حكومه‌تی‌ ناوه‌ند له‌باره‌ی‌ ریفراندۆمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ هه‌رێم گفتوگۆ ناكات"

حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر زاری‌ وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ دۆسیه‌ی‌ ڕاپرسی له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكات.

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی‌ عێراقی ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا خۆسحاڵه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌دات.

حه‌دیسی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا مه‌رجی حكومه‌تی‌ عێراقی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم ئاشكرا كرد ‌و وتی: مه‌رجه‌ به‌رنامه‌ی‌ كار ‌و دۆسیه‌كانی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق‌و گه‌ره‌نتیی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بێته‌وه‌.

وته‌بێژی حكومه‌تی‌ عێراق وتیشی: به‌غدا هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دابه‌شكردنی عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌‌و هه‌وڵیش بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی ده‌دات.

حه‌دیسی به‌ ناڕاسته‌وخۆ هه‌رێمی كوردستانی له‌ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی ئاگادار كرده‌وه‌‌و وتی: ئه‌نجامدانی هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی‌ عێراقی پێویستیی پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری عێراق‌و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی دووپاتكرده‌وه‌‌و وتی: له‌ژێر هیچ دۆخێكدا ئه‌و دوو پڕه‌نسیپه‌ تێناپه‌ڕێنین‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن‌و ده‌وڵه‌تێكدا پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین.

2041 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2017

بابەتی زیاتر