داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌لاوی‌: ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێم وه‌ڵامێكی‌ گونجاو نیه‌ بۆ شكستهێنانی‌ هاوبه‌شی سیاسی‌ له‌ عێراق


جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ڵامێكی‌ گونجاو نیه‌ بۆ شكستهێنانی‌ هاوبه‌شی سیاسی‌ له‌ عێراقدا.

ئه‌یاد عه‌لاوی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك ئاشكرایكردووه‌" بژارده‌ی‌ ڕیفراندۆم تێكۆشانی‌ كورد له‌پێناو دیموكراسی‌ و ئازادی‌ و یه‌كسانیدا له‌م دۆخه‌ی‌ ئێستـادا پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئامـاژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستـان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، له‌ناوخۆی‌ هه‌رێمیشدا ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خاوه‌نی‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ فره‌ نه‌ژادو نه‌ته‌وه‌و ئایین و ڕۆشنبیریه‌.

عه‌لاوی‌ داوای‌ له‌لایه‌نه‌ كوردیه‌كان كردووه‌ ئازایانه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ دابنیشن و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بده‌ن، داواشی‌ له‌حكومه‌تی‌ عێراق كردووه‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ جددی‌ به‌هه‌ڵوێسته‌كانی‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی‌ كورد بكات، ده‌شڵێت پێویسته‌ وڵاتانی‌ دراوسێ و هاوپه‌یمانی‌ عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا هه‌وڵبده‌ن نێوه‌ندگیری‌ نێوان كوردو به‌غدا بكه‌ن و ڕێگری‌ بكه‌ن له‌ هه‌ڵـگیرسانی‌ شه‌ڕو ناكۆكی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.


885 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2017

بابەتی زیاتر