داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌ولێر.. بنه‌ماڵه‌ی ڕۆسته‌می كۆچكردوو له‌ موحه‌مه‌دی‌ كوڕی مامۆستا عه‌لی باپیر خۆشبوون


ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11/8/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی زیاتری په‌رۆشیی‌و هاوخه‌میی بۆ كاك سابیرو خێزان‌و خزم‌و كه‌سیان، كه‌ (ڕۆسته‌می) كوڕیان له‌ڕۆژی: (23/7/2017) به‌ڕووداوی هاتوچۆدا بریندار بوو، دوای چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌: (2/8/2017) كۆچی دوایی كرد، مامۆستا عه‌لی باپیر هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ماڵی كاك سابیریان كرد.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر له‌وته‌یه‌كدا ئه‌و ڕاستییه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هاوخه‌میی‌و بنه‌ماڵه‌و خزم‌و كه‌سی كۆچكردوون‌و، ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌ مرۆڤـ بۆ تاقیكرانه‌وه‌ به‌خۆشیی‌و ناخۆشییه‌كان درووست كراوه‌و، ئومێد ده‌كه‌ین به‌هۆی شوكرو سوپاسگوزارییه‌وه‌ له‌سه‌ر خۆشییه‌كان‌و، سه‌برو ئارامگرتن له‌سه‌ر ناخۆشییه‌كان هه‌موو ژیانمان به‌سه‌ربه‌رین.

ئه‌مه‌و دایك‌و باوك‌و خزمانی (ڕۆسته‌م)ی كۆچكردوو (موحه‌ممه‌دی كوڕی مامۆستا عه‌لی باپیر)یان له‌به‌ر خوا به‌خشیی‌و عه‌فوویان كردو گه‌ردنیان ئازاد كردو ڕایانگه‌یاند: هیچ داوایه‌كی یاساییان له‌سه‌ری نیه‌.

له‌به‌رانبه‌ردا مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌رزو جزامێرانه‌یان كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موولایه‌ك خواست.

26548 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2017

بابەتی زیاتر