داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

موقته‌دا سه‌در: جیابونه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌



موقته‌دا سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت جیابونه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌دوریشی‌ نازانێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و عه‌مار حه‌كیم هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكبهێنێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیی رۆژنامه‌وانیدا موقته‌دا سه‌دری‌ رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در، له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند په‌یوه‌ندی‌ به‌ سه‌ركرده‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ كردوه‌ و هیوای‌ خواستوه‌ كه‌ ریفراندۆم دوابخه‌ن. 
موقته‌دا سه‌در، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌‌ جیابونه‌وه‌ی‌  هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ عێراق كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌  لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی عێراق، سه‌در به‌ دوری‌ نه‌زانیوه‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و ره‌وتی‌ حیكمه‌ی‌ نیشتیمانی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌مارحه‌كیم پێكبهینێت.
له‌باره‌ی هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در به‌پێویستی ده‌زانێت حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ حكومییه‌كانی‌ عێراقدا یه‌كبخرێن، چونكه‌ به‌وته‌ی سه‌در مانه‌وه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

812 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2017

بابەتی زیاتر