داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سه‌یدسادق.. ژنێك به‌كوژراوی‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ دۆزرایه‌وه‌

ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 80 ساڵ له‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌ركێوی‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق به‌كوژراوی‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ دۆزرایه‌وه‌.

په‌یامنێری‌ په‌یام له‌زاری‌ به‌رپرسانه‌وه‌ زانیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ گواسته‌وه‌ "ئه‌و ژنه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ ته‌نها له‌ماڵێكدا ژیاوه‌، پاش پشكینینی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌ست و قاچی‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ خنكێنراوه‌، هاوكات چه‌ند پارچه‌ ئاڵتونێكی‌ هه‌بووه‌ براوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ گواسته‌وه‌ "ئیستا ته‌رمی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراوه‌ بۆ زانینی‌ چۆنیه‌تی‌ كوشتنه‌كه‌ی‌, به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌و پشكنینانه‌ی‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ سه‌یدسادق بۆی‌ كراوه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ 48 كاتژمێر دوای‌ خنكانی‌ دۆزاربێته‌وه‌".

له‌ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا دیارده‌ی‌ دزیكردن له‌سه‌یدسادق په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌, هاوكات به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ پۆلیس له‌ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژی‌ ڕابردوودا ڕۆژانه‌ حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن تۆماركراون چه‌ندین كه‌سیش به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ستیگركراون. 

460 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2017

بابەتی زیاتر