داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

لافرۆڤ: ئه‌گه‌ری‌ جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌مریكاو كۆریای‌ باكوردا؛ رۆزه‌



وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری دروستبوونی جه‌نگ له‌ نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مریكا به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و كاره‌ش ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌ گرژییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مریكا كرد و وتی ئه‌مریكا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر دورگه‌ی گوام له‌ كوریای باكوور، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزكردوه‌ته‌وه‌.

لاڤرۆڤ تیشكی خسته‌ سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ روودانی جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌بێته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ری مرۆڤ و وه‌ك رووسیا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت درێخی ناكه‌ن تاوه‌ك به‌ر له‌ روودانی جه‌نگ بگرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ رووسیا قبوڵ ناكات كۆریای باكوور چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت و له‌ هه‌وڵدان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆماری چین پێشنیازێك بۆ كۆریای باكوور بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.

500 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2017

بابەتی زیاتر