داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فرۆكه‌كانی‌ توركیاو تۆپخانه‌كانی‌ ئێران سنووره‌كانی‌ هه‌رێم بۆردومان ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیاو تۆپخانه‌كانی ئێران" بناری قه‌ندیل و كوێستانه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران بۆردوومان ده‌كه‌ن.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌پاساوی بوونی‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌" ناوچه‌كانی گه‌لی ته‌وره‌و ئێنزه‌ی‌ بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیان به‌ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو تۆپخانه‌كانی ئێران كوێستانه‌كانی گوندی گونده‌ژۆریان له‌سنوری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران تۆپبارانكرد، به‌ پاساوی بوونی‌ چه‌كدارانی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و ناوچه‌یه‌.
په‌یامنێری په‌یام له‌قه‌زای سۆران ڕایگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو تۆپخانه‌كانی ئێران بۆماوه‌ی زیاتر له‌ 3 سه‌عات تۆپبارانی كوێستانه‌كانی سنوری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانیان كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ منداڵێك برینداربووه‌و هاولاَتیانی‌ ناوچه‌كه‌ ئاواره‌بوون و زه‌ره‌رو زیانی زۆریش به‌ر دانیشتوان كه‌وتووه‌.


588 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2017

بابەتی زیاتر