داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

قه‌ره‌ته‌په‌.. چه‌كدارانی‌ داعش هێرشانكردنه‌ سه‌ر دوو تاوه‌ری‌ كاره‌با

چه‌كدارانی‌ داعش هێرشانكردنه‌ سه‌ر دوو تاوه‌ری‌ كاره‌با له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و ناحیه‌كه‌ و گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ریان بێكاره‌با كرد.

په‌یامنێری‌ په‌یام ئه‌وه‌ی‌ گواسته‌وه‌ "شه‌وی‌ ڕابردوو چه‌كدارانی‌ داعش دوو تاوه‌ری كاره‌بای سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ نێوان ناحییه‌ی قه‌ڕه‌ته‌په‌ ــــ ناحییه‌ی گوڵاڵه‌ له‌ نزیگ گوندی جومێله‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ وه‌ئیستا سه‌رجه‌م سنوری ناحییه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌گه‌ڵ گونده‌كانی كاره‌بایان بچراوه‌".
ئه‌وه‌شی‌ گواسته‌وه‌ "كاتژمێر 12ی شه‌و له‌كاتی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كان چه‌ندین گوله‌ هاوه‌نیان ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه‌ له‌ناوچه‌كه‌ و  پاشان ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌".

جموجوڵی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌سنوری‌ حه‌مرین و ناوچه‌كانی‌ گوڵاڵه‌ دوای‌ ئه‌وه‌هات كه‌ داعش له‌موسڵ كۆتایهات و پێشتر لاهور شێج جه‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ ئاژانسی‌ پاراستن و زانیاری‌ هه‌رێم ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ داعش له‌موسڵه‌وه‌ چالاكی‌ گواستوه‌ته‌وه‌ سنوری‌ حه‌مرین و هێزی‌ له‌و سنوره‌ كۆكردوه‌ته‌وه‌.

687 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2017

بابەتی زیاتر