داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان: له‌ كوردستان لاوان چینێكی په‌راوێزخراون



په‌یام ـ سلێمانی


سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت لاوان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا چینێكی په‌راوێزخراوی نێو كۆمه‌ڵن و له‌ سایه‌ی ناعه‌داله‌تی و بێ ده‌رتانی و بژێویدا به‌شێكی گرنگ و چالاكیان ڕوویان له‌ ئاواره‌یی‌و غه‌ریبی كردووه‌.

له‌به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ وه‌كو سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان له‌ رۆژی جیهانی لاواندا به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كاریگه‌ری و به‌های ئه‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا بخه‌ینه‌وه‌ بیر هه‌مو لایه‌ك و تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌هاو كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا و ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌ پێش چاو كه‌ له‌سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمرانی كوردیدا ئه‌و توێژه‌ چالاكه‌ فه‌رامۆش كراوه‌ به‌ جۆرێك كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ له‌ سه‌رئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا به‌جێده‌هێڵێت.

 سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی‌ لاوان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆچی به‌لێشاوی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌وره‌ترین زیانی‌ لێده‌كه‌وێـته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی كوردی زۆر بێ باكانه‌ و ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوه‌و ته‌ماشای دیارده‌كه‌ ده‌كات و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی نیه‌ بۆ ڕێگری له‌و دیارده‌یه‌.


524 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2017

بابەتی زیاتر