داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ده‌قی راگەیەندراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان



په‌یام ـ سلێمانی


ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌:



ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە كۆبونەوەكەدا هەلومەرجی سیاسی كوردستان‌و قەیرانی دارایی‌و نیگەرانیی هاوڵاتیانی كوردستان تاوتوێكران. جڤاتی نیشتمانی جەختی لەسەر باشكردنی ژیان‌و بژێوی هاوڵاتیان كردەوەو دوای تاوتوێكردنی راپۆرتی جڤاتی گشتی بڕیاریدا ئەم راگەیەنراوە بخاتە بەردەم رای گشتی‌و هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.

بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆكردنی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە بژاردەیەكی گونجاو دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی:

یەكەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتی موچە، كە حكومەتی هەرێم بە نایاسایی بەسەر خەڵكی كوردستاندا سەپاندویەتی.

دوەم: دەستەبەركردنی شەفافیەت لە داهاتی نەوت‌و غازو داهاتە ناوخۆییەكانی تر لە رێگای جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (٢) ی ساڵی (٢٠١٥)ی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی‌و گازییەكانی كوردستان‌و یاسا كارپێكراوەكانی وەزارەت‌و دەستەكانی هەرێمی كوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێ پارەی كۆمپانیاو كاسبكاران‌ بدرێتەوەو پارەی پرۆژە پەكخراوەكان خەرج بكرێ‌و خزمەتگوزاری لە هەمو كەرتەكاندا چاكبكرێت.

سێیەم: راگەیاندن‌و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئامانجی هەمو خەڵكی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕانە. ریفراندۆم ئامرازێكە پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێ. بەڵام بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە (٢٥/٩/٢٠١٧) لە دەرەوەی زەمینەسازی یاسایی‌و هەلومەرجی لەباری سیاسی‌و ئابوری‌و ئەمنی‌و كۆمەڵایەتی دراوە، بە تایبەتی كێشەی ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكان. بۆیە پێویستە ئەم پرسە بۆ كات‌و هەلومەرجێكی لەبار دوابخرێ‌و بخرێتەوە بەردەم پەرلەمانی كوردستان.

چوارەم: پەرلەمانی كوردستان، دوای رێكەوتنی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان، ئاسایی بكرێتەوەو درێژە بە كاری یاسادانان‌و چاودێری بكات‌و بەردەوام بێت لە هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی دیموكراسی لە كوردستان.

پێنجەم: هەڵبژاردنە گشتییەكان لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن.

بزوتنەوەی گۆران
٢٠١٧/٨/١٢


917 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2017

بابەتی زیاتر