داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆریای باكور جارێكی تر هەڕەشە لە ئەمریكا دەكاتەوە


كۆریای‌ باكور ڕایگه‌یاند زیاتر له‌سێ‌ ملیۆن خۆبه‌خش ئاماده‌ن بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا..

ڕۆژنامه‌ی‌ ڕودونگ سینمۆنی‌ فه‌رمی‌ كۆریای‌ باكور بڵاویكرده‌وه‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ ملیۆن و نیو خۆبه‌خش له‌هاوڵاتیان و سه‌ربازانی‌ خانه‌نشین كراو ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌سوپای‌ كۆریاوه‌ ده‌ربڕیوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ كۆریه‌كان له‌كاتێكدایه‌ كه‌له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا به‌رپرسانی‌ كۆریا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بۆردوومانكردنی‌ دورگه‌ی‌ گوامی‌ ئه‌مریكایان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی‌ سه‌ربازی‌ كۆریای‌ كرد.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌وته‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ كۆریا چوارشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ پشتیوانی‌ له‌حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چووه‌، پێشتریش حكومه‌تی‌ كۆریا چه‌ندین جار نمایشی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌نجامداوه‌ بۆ ده‌رخستنی‌ توانا سه‌ربازیه‌كانی‌، به‌تایبه‌ت له‌وكاتانه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌دۆخێكی‌ ئه‌منی‌ خراپدا تێپه‌ڕیبێت.

1600 جار خوێندراوەتەوە
13/08/2017

بابەتی زیاتر