داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌: قۆناغی تێكۆشانێكی گرنگمان له‌ پێشه‌


هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایگه‌یاند قۆناغی تێكۆشانێكی گرنگیان له‌ پێشه‌ و ده‌بێت ئه‌و قۆناغه‌ وه‌ك قۆناغی تێكۆشان و ئاشتی و دیموكراسی بناسێنن.
سه‌رپیل كه‌مالبای هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په‌ به‌شداری له‌ چالاكی  ئێشكگری دادپه‌روه‌ری و ویژدان زیندوویی كرد له‌ پاڕكی ئاشتی موسا عه‌نته‌ر و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رپیل كه‌مالبای له‌ به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له‌ به‌قه‌ییومدانانی ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌وانییه‌كان و بڕیارنامه‌كانی حكوومه‌ت گرت كه‌ وه‌ك یاسا كاریان پێ ده‌كرێت. 
وتیشی قۆناغی تێكۆشانێكی گرنگ له‌ پێشه‌، ده‌بێت ئه‌م قۆناغه‌ وه‌ك قۆناغی تێكۆشان و ئاشتی و دیموكراسی بناسێنین.
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په‌ وتیشی ڕووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و داوایان لێده‌كه‌ین لایه‌نگری دیموكراسی و ئاشتی بن بۆئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌نگاو بنێین و رێگا ببڕن. 

335 جار خوێندراوەتەوە
13/08/2017

بابەتی زیاتر