داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

‌شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ له‌ سنوری سلێمانی ‌و ده‌وروبه‌ری

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ شوێنی دانانی‌ كامێراكانی هاتووچۆی‌ له‌ سنوری پارێزگا ‌و ده‌وروبه‌ری راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2017/8/14 له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر رێگا‌ی ته‌كیه‌- چه‌مچه‌ماڵ كامێرای‌ چاودێری‌ دانراوه‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ قه‌زای‌ دوكان له‌سه‌ر رێگای‌  پیره‌مه‌گروون و رێگای‌ كۆته‌ڵ‌ – پیره‌مه‌گروون كامێرا دانراوه‌ و له‌ ‌سنووری قه‌زای كۆیه، له‌سه‌ر رێگای‌ كۆیه‌ – هه‌ولێر و كۆیه‌ - دوكان كامێرا دانراوه‌.

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین كامێرا له‌به‌رده‌م زانكۆی راپه‌ڕین له‌ناو رانیه ‌‌و سه‌ر رێگای‌ رانیه‌ - ‌حاجیاوا ‌و له‌به‌رده‌م كۆلیژی په‌روه‌رده‌ له‌ناو شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ‌ دانراوه‌.

راشگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان كامێراكانی‌ هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌كانی (كه‌لار- ڕزگاری)، (كه‌لار- به‌رده‌سور)، (كه‌لار-گرده‌گۆزینه‌) داده‌نرێت.

769 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2017

بابەتی زیاتر