داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر كارانه‌كردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان له 12ـى ئاب روونكردنه‌وه‌ ده‌دات



سكرتێری رۆژنامەگەری مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌سه‌ر كارانه‌كردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ به‌رواری‌ 12و13ی‌ ئابی‌ 2017 روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌.

سكرتێری رۆژنامەگەری مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی رایگه‌یاندووه‌ " لەكۆبونەوەی رۆژی (29/7/2017) لیژنەی باڵای ریفراندۆم، بڕیاریدا كە لەماوەی دوو هەفتەدا، پەرلەمان كارا كرێتەوە. لەكۆبوونەوەی (8/7/2017)دا، لەسەر پێشنیازی هەڤاڵ مەلا بەختیار، چەند رۆژێكی تر، بڕیاری رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمان، دواخرا. هەتا دەرفەت هەبێ‌ برایانی گۆڕان‌و كۆمەڵ، كۆببنەوەو بڕیاری پێویستی خۆیان بدەن، بەتایبەتی كە بڵاوكرابۆوە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، رۆژی (12/8) بۆ دوا بڕیاردان كۆدەبنەوە "

سكرتێری‌ رۆژنامه‌وانی‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ " ئێستا كە بۆ زیاتر دەرفەت رەخساندن‌و كاتی زۆرتر، یەكێتیی پێشنیازی رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە، لەبری ئەوەی لەلایەن بەشێك لەچالاكەوانی فەیسبوكەوە، تەقدیر بكرێ‌. كەچی بەپێچەوانەوە، كردویانە بەمایەی رەخنە.. گەردنیان ئازادبێ‌..! ".

پێشتر مه‌لا به‌ختیار  لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا به‌ دڵنیاییانه‌ رایگه‌یاند له‌ 12و 13ی‌ ئابی‌ 2017 په‌رله‌مانی‌ كوردستان كاراده‌كرێته‌وه‌.

2324 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2017

بابەتی زیاتر