داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

وته‌بێژی كۆمسیۆن: ده‌نگم به‌ ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلول نه‌داوه‌



په‌یام ـ هه‌ولێر

وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی كه‌ له‌ پشكی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌، دووپاتیده‌كاته‌وه‌: ده‌نگی به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران نه‌داوه‌ كه‌ 25 ی ئه‌یلول ڕیفراندۆم بكرێت و ئیمزاشی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ نه‌كردووه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌"ئه‌و نوسراوه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانه‌ و دوای هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك واژۆ ده‌كرێت بۆ ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن نه‌ك بۆ بڕیاردان".
وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌" دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن له‌لایه‌ن بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌ن داواكرا ئه‌ندامان واژۆ بكه‌ن كه‌ ئاماده‌ن، به‌ڵام دواتر واژۆی به‌شێك وه‌رگیرابوو به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای واژۆ له‌ ته‌واوی ئه‌ندامان بكرێت، ده‌شڵێت به‌رپرسیارێتی وه‌رنه‌گرتنی واژۆی ئه‌ندامانی ترو بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆنوسی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران دایه‌.. 
شیروان زرار ده‌شڵێت " پێشتر وتوومه‌ كه‌ ده‌نگم به‌ ڕاپرسی 25ی ئه‌یلول نه‌داوه‌ و ده‌نگم به‌ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ 1 ی‌ 11 داداوه‌".
وته‌بێژی كۆمسیۆن راشیگه‌یاندووه‌  پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌ن به‌ نوسراوی فه‌رمی شێوازی ده‌نگدان ڕونبكاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نا ڕوونكردنه‌وه‌ بۆ ڕایگشتی ده‌دات".


2274 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2017

بابەتی زیاتر