داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئاغجه‌له‌ر.. له‌ شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 127 دۆنم پوش و پاوه‌ن سوتاون


په‌یام ـ چه‌مچه‌ماڵ

له‌ شه‌ش مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا و له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی‌ ئاغجه‌له‌ری‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، زیاتر له‌ 127 دۆنم پووش و پاوانی‌ سنووره‌كه‌ به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگره‌وه‌ سووتاوه‌. ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ شه‌ش مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2016 ڕێژه‌كه‌ هه‌ر وه‌ك خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌ و گۆڕانكاری‌ ئه‌وتۆی‌ به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگر، هێمن به‌هجه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ ئاغجه‌له‌ر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی‌ فراوانیی‌ سنووره‌كه‌یان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن.

ناوبراو هۆكاری‌ زیادبوونی‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگریشی‌ بۆ كێشه‌ی‌ نێوان گوندنشینانی‌ سنووره‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ و، باسیشی له‌وه‌ كرد هه‌ر كاتێك و هه‌ر كه‌سێك له‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌ستگیر بكرێت ڕووبه‌ڕووی‌ دادگا ده‌كرێته‌وه‌.


521 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2017

بابەتی زیاتر