داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سلێمانی.. کادرێکی پارتی گیانی لەدەستدا

په‌یام ـ AA





لە شاری سلێمانی و لەکاتی ھەڵواسینی پۆستەری یادی دامەزراندنی پارتی ـدا، کادرێکی ئه‌و حزبه‌ گیانی لەدەستدا و دوو کادری دیکەیان بریندار بوون، بەرپرسانی ئەو حزبەش دەڵێن: رووداوەکە سیاسی نەبووە و رووداوێکی ئاسایی بووە.

روداوەکە لە کاتژمێر ٠١:٣٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە، لەو کاتەی ژمارەیەک لە کادرانی پارتی سەرقاڵی ھەڵواسینی پۆستەری تایبەت بە یادی راگەیاندنی حزبه‌كه‌یان بوون، لە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کە دەکەوێتە دەروازەی شاری سلێمانی.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی ئەو کادرەی پارتی کە ناوی (رێزان مەجنون)بووە لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارتی و کەسوکارەکەی بەخاکسپێردرا، ئەدھەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیلە سلێمانی و ھەڵەبجە، وتی: "ئەم رووداوەی کە روویداوە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە رووداوێکی ئاسایی بووە و بابەتێکی سیاسی لە پشت رووداوەکەوە نییە و لە ئەنجامیشدا لێکۆڵینەوەکان ھەموو شت نیشان دەدەن".

لەلای خۆشیانەوە بەرپرسانی ھاتوچۆی سلێمانی رایانگەیاندووە، رووداوەکە بە ھۆی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێلی بەرامبەوە بووە کە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بەو ئۆتۆمۆبێلەی کادرەکانی پارتیدا.

لە ئێستاشدا ئەو شۆفێرە بە ھۆی برینداربوونی لە رووداوەکە لە نەخۆشخانەی سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


3811 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2017

بابەتی زیاتر