داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا ده‌نگدانی تایبه‌ت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی هاوڵاتیان له‌یه‌ك رۆژدا بێت


په‌یام ـ 

بۆ رێگریكردن له‌ ساخته‌كاریی و دووباره‌ ده‌نگدان، په‌رله‌مانی عیراق بڕیار ده‌دات ده‌نگدانی تایبه‌ت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی گشتی هاوڵاتیان له‌یه‌ك رۆژدا ئه‌نجامبدرێت.

ئارام شێَخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌: ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ بڕیاریدا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی له‌یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌شی وتووه‌ به‌بڕوای‌ ئێمه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ ده‌بێت له‌پاراستن و ڕێزگرتن له‌ده‌نگی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵك و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئیراده‌یان له‌سندوقه‌كانی‌ ده‌نگداندا>

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق باسی له‌وه‌شكردووه‌" یه‌كێك له‌شێوازه‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌زویر له‌به‌رێوه‌چونی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بریتی‌ بوو له‌ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ تایبه‌ت به‌چه‌ند ڕۆژێك پێش به‌رێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌، كه‌تایبه‌ته‌ به‌ده‌نگدانی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان، ئه‌وه‌شی وتووه‌" زۆرجار ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَت و ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌ناو ده‌سه‌لاَتدان و توانای‌ كۆنتڕۆڵكردن و فشاردروستكردنیان هه‌یه‌ به‌كارده‌هێنرا و ئه‌و هێزانه‌یان ناچار ده‌كرد بۆ دوباره‌ ده‌نگدانه‌وه‌ له‌ڕۆژی‌ ده‌نگدانی‌ گشتیشدا
ئارام شێخ محه‌مه‌د راشیده‌گه‌یه‌نێت" به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ بڕیاریدا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی له‌یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجامبدرێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ ده‌بێت له‌پاراستن و ڕێزگرتن له‌ده‌نگی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵك.

880 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2017

بابەتی زیاتر