داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیا دواین پێشهاته‌كانی عێراق و سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن


په‌یام ـ AA

میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌" له‌سه‌ربانگێشتی حكومه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د باقری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵوسی ئاكار هاوتا توركییه‌كه‌ی و ڕه‌جه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا كۆده‌بێته‌وه‌ 
به‌پێی میدیاكانی توركیاش پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێم و شه‌ڕی دژی تیرۆر و دواین پێشهاته‌كانی سوریا و عێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی باقریی ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره‌.

هاوكات به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ئاشكرایكرد، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران پرسی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوان تاران و ئه‌نكه‌ره‌ و پێشهاته‌ هه‌رێمییه‌كان و دۆسیه‌ی سوریا و كێشه‌كانی سنوری هه‌ردوو وڵات تاوتوێده‌كات.


465 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2017

بابەتی زیاتر