Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا: دژی‌ ڕیفراندۆمين ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆییش نه‌بێت

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا دووباره‌ دژایه‌تی‌ بۆ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێم ده‌ربڕی‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات "دژی‌ ڕیفراندۆمن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆییش نه‌بێت".
له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا هیزه‌رت ناورت وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "نیگه‌رانی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم كردووه‌ له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌".
ڕاشیگه‌یاند "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم نین له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ كورده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمه‌كه‌ پابه‌ندكه‌ر نه‌بێت و بۆ سه‌ربه‌خۆیش نه‌بێت، عێراقێكی‌ سه‌قامگیر و یه‌كگرتوومان پێباشه‌".
هیزه‌رت ناورت وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌ پشتیوانی‌ له‌گفتگۆی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كه‌ن وتیشی‌ "پێویسته‌ هه‌مومان فۆكه‌سمان له‌سه‌ر شه‌ڕی‌ داعش چڕبكه‌ینه‌وه‌". 
هیزه‌رت له‌باره‌ی‌ گفتۆگكه‌ی‌ نێوان بارزانی‌ و تیله‌رسنه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كی‌ نوێی‌ ئاشكرانه‌كرد و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد "ده‌قی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌به‌رده‌ستماندایه‌ زانیارییه‌كی‌ زیاتری‌ تێدانیه‌ له‌وه‌ی‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌".
ركیس تیله‌رس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بارزانی‌ داوای‌ ئه‌وه‌یكرد "هه‌رێم ڕیفراندۆم بۆ كاتێكی‌ تر دوابخات، چونكه‌ له‌م دۆخه‌دا دۆخه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم گونجاو نیه‌".


2423 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2017

بابەتی زیاتر