داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سلێمانی‌..له‌ سێ‌ مانگدا ڕێگریی‌ له‌ هاتنی‌ سه‌دان تانكه‌ر به‌نزینی‌ ژه‌هراوی‌ و كوالێتی‌ خراپ كراوه

لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ سێ‌ مانگدا ڕێگریی‌ له‌ هاتنی‌ سه‌دان تانكه‌ر به‌نزینی‌ ژه‌هراوی‌ و كوالێتی‌ خراپ كردووه‌. سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ش ئاشكرای‌ ده‌كات: وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ده‌یه‌وێت هێنانی‌ به‌نزینی‌ كوالێتی‌ خراپ به‌یاسایی‌ بكات.

غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ڕایگه‌یاند "له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا لیژنه‌كه‌یان به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ مه‌رزی په‌روێزخان و باشماخ، توانیویه‌تی‌ رێگری له‌ 563 ته‌نكه‌ر به‌نزینی بێ كوالیتی و ناته‌ندرووست بكات كه‌ ویستوویانه‌ هاورده‌ی ناو سلێمانی بكه‌ن".
به‌پێی‌ شیكارییه‌ك كه‌ ناوبراو بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌ "توانیویانه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 563 ئۆتۆمبیلی‌ پارێزگای سلێمانی له‌ به‌نزینی‌ ژه‌هراوی‌ كوالێتی‌ خراپ بپارێزن.
غالب محه‌مه‌د ئاشكرای‌ كردووه‌ "ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ده‌یه‌وێت پێنج خه‌سڵه‌تی به‌نزین له‌ قازانجی كۆمپانیاكان بگۆڕێت". به‌ وته‌ی‌ ئه‌و "ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ یاسا ڕێگه‌ به‌ هێنانی‌ به‌نزینی‌ كوالێتی‌ خراپ بدات و پارێزگای سلێمانی ژه‌هراوی بكرێت".
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌وان له‌م سێ‌ مانگه‌دا زه‌ره‌ری له‌ كۆمپانیاكان و به‌رپه‌رسه‌ نابه‌رپرسه‌كان داوه‌ ، ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌ رێگه‌یه‌كی تر به‌نزینی بێ كوالیتی هاورده‌ی سلێمانی بكه‌ن".

575 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2017

بابەتی زیاتر