داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عەبدولستار مەجید: بڕیارمان نەداوە بێدەنگ و تەماشاکار بین


عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتووكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا كە بەشی وتاری دیجیتاڵ میدیای كۆمەڵی ئیسلامی بلاوی كردوەتەوە نوسیویەتی " میللەتی ئێمە ٢٦ ساڵە خۆی حوکمی خۆی دەکات، بەرگەی ئازار و برسێتی و ئاوارەیی و ناڕەحەتی زۆری گرتووە، لەپێناو سبەینێیەکی باشتردا دانی بەخۆیدا گرتووە و چاوی لەوە بووە سا بەڵکو شۆڕشگیڕەکانی دوێنی و حوکمڕانەکانی ئەمڕۆ، چاوێک بکەنەوە و سەیرێکی حاڵی ئەو گەلە بکەن و پرسیارێک لە خۆیان بکەن "ئێمە چی بووین و ئێستا چین ؟" .

عەبدولستار مەجید ئەوەشی لە وتارەكەیدا دەنوسێت " ئێمەمانان (بە حوکمی باکگراوەندە ئیسلامییەکەمان)کاتێک قسەیەکی ھەق یان پێشنیازێک دەکەین یان ڕەخنەیەک دەگرین، ڕەنگە کەسانێک ھەبن بڵێن "چۆن دەکرێت ئێوە لە دەسەڵات بن و ڕەخنەش لە دەسەڵات بگرن ؟!" ھەموو ئەوانەی ئەو قسەیە دەکەن مەبەستیانە ئێمەش بگلێنن لەو شکست و گەندەڵییانەی لە ڕابردوودا کردوویانە و دەیانەوێ بە خەڵک بڵێن ئێوەش وەک ئێمە گەندەڵن کە ئەوە ناماقوڵە ! ".

عەبدولستار مەجید كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانە دەڵێت " لەو ڕۆژەوەی کە بڕیارمانداوە شێوازی خەباتمان دژ بە گەندەڵیی و نادادگەریی لە ئۆپۆزسیۆنەوە بگوازینەوە بۆ ناو حکومەت بە کردەیی قۆڵی لێھەڵماڵین، بڕیارمان نەداوە بێدەنگ و تەماشاکار و موچەخۆر بین، بەڵکو نیەتمان ھێناوە کە خزمەتکاری خەڵک و بەربەست و (نا) یەکی گەورە بین لەبەردەم گەندەڵی و موشتەقاتەکانیدا، چ ئەوکات کە ئۆپۆزسیۆن بووین چ ئێستاش کە لە حکومەتین، ھەرچی بە باشی بزانین بۆ خەڵکی کوردستان دەڵێین باشە و پشتگیریی دەکەین، ھەرچیش خراپ بێت، شەرممان لە کەس نیە و دەڵێین خراپە و دژیشی دەبین "

ناوبراو ئەوەشی نوسیوە " ئەرکی مرۆڤی چاکساز و چاکەخواز ئەوەیە ھەمووکات ھەم ھەق بڵێت ھەم لەگەڵ ھەق بێت ئیتر لە ئۆپۆزسیۆن بێت یان لە حکومەت، بە تەنھا بێت یان خەڵکی تری لەگەڵ بن، ئەمە نەک سەیر و سەمەرە و عەیبە نیە، بەڵکو شەرەفێکی گەورەیە و ڕەنگە پەروەردگار ئەو فەزڵە گەورەیەی بە ھەموو کەس نەبەخشیبێت و وەستانەوەش بە ڕووی گەندەڵیی و دزینی سامانی گشتی و پیسخۆری پیاوی خۆی دەوێت ، سەیر و سەمەرە ئەوەیە خەڵکی ڕەش و ڕووت لە دۆڵێک و دەەسەڵاتدارەکانی لە دۆڵێکی تر، نە ژیانت وەک ژیانی گەلەکەت بێت، نە چاویشت نەھامەتیەکانی گەلەکەت ببینێت، کەچی ھێشتاش ئەوەندە چاو قایم بیت خۆت پێ لەسەر حەق و خەڵکی تریش بە ھەڵە بزانی !.

وەزیری كشتووكاڵ نوسیویەتی " ململانێکان ھەرچۆن بێت و ئەنجامەکەی ھەرچی بێت، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ ئێستای خۆی بپارێزێت کە سبەی بۆی دەبێتە مێژوو، پۆست و بەرپرسیارێتی شتێکی کاتییە دێت و دەڕەوات، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە لە ڕابردوودا کردووتە، ئاشکراشە گۆڕانکاریی و دەوڵەتداریی و سەربەخۆخوازیی پیاوی دەستپاک و ڕابردووپاک و مێژووپاکی دەوێت، کەسی گەندەڵ پیاوی ئەو مەیدانانە نین !


832 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2017

بابەتی زیاتر