داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان بۆ پۆستە باڵاكان بپاڵێون


سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌رگای خۆپاوڵاتنی له‌ به‌رده‌م هاووڵاتییان بۆ پۆسته‌ باڵاكان و ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانی‌ وڵات كرده‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند "ده‌رگای خۆپاڵاوتنی‌ له‌ به‌رده‌م هاووڵاتییان بۆ پۆسته‌ باڵاكانی وڵات و ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌رچوون له‌ دابه‌شكردنی‌ ئه‌و پۆستانه‌ به‌ پشك پشكێنه‌ی سیاسی".

حه‌یده‌ر عه‌بادی وتیشی "ناتوانرێت سیسته‌مێكی بێ‌رێكخستنی حیزبی دامه‌زرندرێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ حیزبی بكرێن و خه‌ڵكی له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی یان كه‌سایه‌تی دابمه‌زرێن".

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای‌ كرد "وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ژماره‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌تییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن و ده‌رگای خۆپاڵاوتنیش بۆ هاووڵاتییانی لێهاتوو بۆ ئه‌و ده‌ستانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌".

له‌ عێراقدا 25 ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانن، گرنگترینیان ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌دری‌ سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در به‌درێژیی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌غدا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و دووباره‌ پێكهێنانه‌وه‌ی دوور له‌ پشكه‌ پشكێنه‌ی سیاسی كرده‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی 14 ساڵی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مجاره‌ هه‌نگاوێكی‌ له‌م شێوه‌یه‌ له‌ عێراقدا ده‌نرێت.

394 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2017

بابەتی زیاتر