داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌كانی داعشی له‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌لله‌عفه‌ر بۆردومان كرد



عه‌مید (زوبێر ئیبراهیم) فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری شارۆچكه‌ی‌ ته‌لله‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش بۆردومانێكی چڕیان بۆ سه‌ر داعش له‌ سنووری ته‌لله‌عفه‌ری خۆرئاوای موسڵ، ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌، تائێستا زیانه‌كانی داعش له‌و هێرشانه‌دا نه‌زانراوه‌، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ: دڵنیاین زیانی گیانی‌و ماددیی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ درێژه‌ی‌ زانیارییه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و بۆردومانی پێگه‌كانی داعشیان له‌ گونده‌كانی ته‌لله‌عفه‌ر كردووه‌‌و چه‌ندین ئامانجیان خاپوور كردووه‌.
هێرشه‌ ئاسمانییانییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ته‌لله‌عفه‌ر له‌كاتێكدایه‌ پڕۆسه‌ی‌ سه‌بازیی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.


451 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2017

بابەتی زیاتر