Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی روسیا: هیوادارین ئێران لە رێكەوتننامەی ئەتۆمی نەكشێتەوە


ڕووسیا داوای‌ له‌ ئێران كرد له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی نه‌كشێته‌وه‌.

(سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ هیوادارن ئێران له‌ رێككه‌وتننامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی نه‌كشێته‌وه‌، ڕایشیگه‌یاند: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مریكا پابه‌ند بێت به‌و لێپرسراوێتییانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا پۆلیڤیه‌كه‌ی له‌ مۆسكۆ، وای گوت.

(لاڤرۆڤ) هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گوته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران كرد كه‌ ڕایگه‌یاندبوو ''ئه‌گه‌ر بێتو ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا نیازی هه‌بێت بۆ سزا و فشاره‌كانی به‌ر له‌ رێككه‌وتننامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئێمه‌ش دوودڵ نابین له‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دۆخی به‌ر له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ و ته‌نانه‌ت دۆخێكی پێشكه‌وتووتر له‌و دۆخه‌''، له‌وباره‌ لاڤرۆڤ وتی: هیوادارین ئێران له‌ رێككه‌وتننامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ نه‌كشێته‌وه‌.

574 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2017

بابەتی زیاتر