داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هادی‌ عامری: شه‌ڕی‌ پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕونادات

شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی شیعه‌كاندا كۆبووه‌وه‌ و هادی‌ عامریش جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ "شه‌ڕی‌ پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕونادات".
وه‌فدی‌ ڕیفراندۆم سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان عێراق كۆبونه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پرسه‌ هه‌نووكیه‌كانی‌ كوردستان و عێراق قسه‌یان كرد، دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ نوری‌ مالكی‌ جێگری‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق و هادی عامری فه‌رمانده‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌.
هادی‌ عامری‌ فه‌رمانده‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ چه‌ك به‌ڕووی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵناكێشت وتیشی‌ "ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌نگۆی‌ میدیایه‌", هاوكات سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت "بژارده‌ی‌ ڕیفراندۆم ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوردابێت"
 هاوكات هه‌ردوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ نوری‌ مالكی‌ جێگری‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، وتی‌ "پێویسته‌ ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه‌ ماف و داوكاری‌ و یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق گرنتی‌ بكات".
به‌پێی‌ زانیاری‌ و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ میادییه‌كانی‌ عێراق "هیچ كام له‌به‌رپرسانی‌ عێراق گڵۆپی‌ سه‌وزیان بۆ ڕیفراندۆم هه‌ڵنه‌كردووه‌، جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ عێراق و هه‌رێم كردووه‌ته‌وه‌".


365 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2017

بابەتی زیاتر