Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌لجیكا.. گه‌وره‌ترین هێلكه‌وڕۆن به‌ به‌كارهێنانی‌ 10 هه‌زار هێلكه‌ دروست كرا


له‌ شارۆچكه‌یه‌كی‌ به‌لجیكا فێستیڤاڵێك به‌ڕێوه‌چوو و، تێدا گه‌وره‌ترین هێلكه‌وڕۆن به‌ به‌كارهێنانی‌ 10 هه‌زار هێلكه‌ دروست كرا.
له‌ شارۆچكه‌ی‌ مالمیدی له‌ به‌لجیكا، فێستیڤاڵێكی‌ ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ تێیدا چه‌ندین چالاكیی فۆلكلۆری و نمایشی میوزیكی پێشكه‌ش ده‌كرێن.
له‌ فێستیڤاڵی‌ ئه‌مساڵی‌ ئه‌و شارچكه‌یه‌دا، گه‌وره‌ترین هێلكه‌وڕۆن دروست كرا.
بۆ دروستكردنی هه‌ێلكه‌وڕۆنه‌كه‌ 10 هه‌زار هێلكه‌ به‌كارهێنرا و، له‌نێو تاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ ئاماده‌ كرا كه‌ تیره‌كه‌ی چوار مه‌تره‌ و تاوانی‌ له‌خۆگرتنی‌ پێنج ته‌ن خواردنی‌ هه‌یه‌.
فێستیڤاڵه‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ بایه‌خێكی زۆر پێدرا و، له‌ دوای ئاماده‌كردنی هێلكه‌وڕۆنه‌كه‌ هاووڵاتییان به‌شداربوون له‌ خواردنیدا.
رێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ماوه‌ی 22 ساڵه‌ شارۆچكه‌كه‌یان میوانداری ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ده‌كات و به‌رده‌وام خواردن و شته‌ فۆلكلۆری‌ و میوزیكی‌ خۆیان گرنگیی‌ پێ ده‌درێت".


1295 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2017

بابەتی زیاتر