داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كه‌لار.. هاوڵاتییه‌ك له‌ گه‌ره‌كی‌ رووناكی‌ به‌ كوژراوی‌ له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی ئابی 2017، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 43 ساڵ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا له‌ شارى كه‌لار كوژرا.

عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە تەرمی هاوڵاتیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەجۆری توێتا لەشەقامی دەروازەی قەزای کەلار بەرامبەر گوندی ئەڵمانی بەکوژراوی دۆزرایەوە.

ده‌شڵێت: "بەوتەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتیە ناوی (ئه‌میر سابیر قادر) لەدایکبووی 1974ەو پیشەی گۆڕینەوەی دراوەو دانیشتووی گوندی ئەڵمانی قەزای کەلارە، لە ئێستادا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو تائێستا هۆکاری کوشتنی ئەو هاوڵاتیە نادیارەو  پۆلیس لەسەر روووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە".

635 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2017

بابەتی زیاتر