داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌كات


فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان جارێكی‌ دیكه‌ داوا له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات قۆناغی‌ كۆتایی‌ دروستكردنی‌ ئیئیتیلافی‌ فراكسیۆنه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی ئابی 2017، ئاڕاسته‌ی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردوه‌، تیایدا هاتووه‌، "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ سه‌روبه‌ندی قۆناغێكی نوێین بۆ ئاسایی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوڕدستان، داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیئتلافی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ته‌واو بكه‌ین و رایبگه‌یه‌نین".



بۆ/ فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان 

سڵاو و رێز..

لەبەر ئەوەی لە سەروبەندی قۆناغێكی نوێین بۆ ئاسایی و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوڕدستان، بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەكەین; كە لە سەر بنەمای رێكەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیئتلافی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان تەواو بكەین و، رایبگەیەنین. بۆ ئەوەی ھەردوولاو، بە ھاوكاری فراكسیۆنەكانی تر، بەیەكەوە كاربكەین بۆ ھەردوو ئەركە سەرەكیەكەی پەرلەمان، كە یاسا دانان و چاودێرییە.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان 
18/7/2017

622 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2017

بابەتی زیاتر