Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئایدن مه‌عروف: شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ناسنامه‌ی توركمانه‌كانی عیراقه‌


به‌رپرسێكی باڵای به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ناسنامه‌ی توركمانه‌كانی عیراقه‌و پێویسته‌ دوور له‌ كاریگه‌رییه‌كانی مه‌زهه‌بگه‌رایی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ به‌رێوه‌بچێت.
ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و به‌ره‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت" ته‌له‌عفه‌ر ناسنامه‌ی توركمانه‌ و پێویسته‌ رزگاركردنی ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی سوپای عێراقدا بێت به‌ بێ به‌شداریكردنی هیچ هێزێكی مه‌زهه‌بی.
ئایدن مه‌عروف ده‌شڵێت: به‌شداریكردنی هه‌ر هێزێك له‌شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوپای عێراق به‌ پێشێلكردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ ده‌زانێت كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ توركمانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داوه‌


623 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2017

بابەتی زیاتر