داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ شارێكی توركیا پارچه‌یه‌ك كێك به‌ درێژی 633 مه‌تر دروست ده‌كرێت

په‌یام


له‌ شارۆچكه‌ی كه‌مه‌ر سه‌ر به‌ پارێزگای ئانتالیا فێستیڤاڵی تاقیكردنه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ترین كێكی له‌ میوه‌ درووستكراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڕێوه‌چوو، كێكه‌كه‌ له‌ لایه‌ن 140وه‌ستای تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ درووستكراوه‌و درووستكردنیشی ماوه‌ی یه‌ك مانگی خایاندووه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌شی 633 مه‌تر و سێ سانتیمه‌تره‌.
فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یی گه‌ڕه‌كی ته‌كیرۆڤا له‌ شارۆچكه‌ی كه‌مه‌ر به‌ به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار منداڵ كه‌ له‌ 54 وڵاته‌وه‌ هاتبوون به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا به‌به‌شداری 140 وه‌ستای تایبه‌تمه‌ند پارچه‌یه‌ك كێك به‌ درێژی 633 مه‌ترو سێ سانتیمه‌تر دروستكراو به‌پێی وته‌ی رێكخه‌رانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ دروستكردنی ئه‌و پارچه‌ كێكه‌ یه‌ك مانگی خایاندووه‌ 
پڕۆفیسۆر دكتۆر ئۆرهان كوڕاڵ و راوێژكاری ریكۆرده‌كانی گینس كه‌ به‌شداری ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی كردبوو وتی" تاقیكردنه‌وه‌كه‌ بێكێشه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ دۆسیه‌ ئاماده‌كراوه‌كان ئاراسته‌ی باره‌گای گشتی گینس له‌ له‌نده‌ن ده‌كه‌ن، وتیشی: "ریكۆردی پێشوو 561 مه‌تر بوو كه‌ هی وڵاتی ئیندۆنێزیا بووه‌".

651 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2017

بابەتی زیاتر