داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌: ده‌بێت گفتگۆكانی‌ هه‌ولێر و به‌غداد بۆ یه‌كگرتووی‌ خاكی‌ عێراق بێت

په‌یام

شاندی‌ باڵای‌ ڕیفراندۆم بۆ به‌غداد چاویان به‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق كه‌وت، ئیبراهیم جه‌عفه‌ریش سه‌ردانه‌كانی‌ شانده‌كه‌ به‌ئه‌رێنی‌ وه‌سفده‌كات.
له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ ڕایگه‌یاند " پێویسته‌ هه‌مووشتێك به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، گفتوگۆكانیش به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ یه‌كێتی خاكی عێراق بپارێزێت، ده‌ستپێشخه‌ری شاندی كوردستان زۆر له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ڕاشیگه‌یاند "ڕاسته‌ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ له‌عێراقه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت به‌ڵام كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر وڵاتانی‌ دراوسێی‌ هه‌رێم هه‌یه‌ به‌و پێیه‌یی‌ ئه‌وانیش كوردیان هه‌یه‌".
هاوكات ڕۆژ نوری‌ شاوه‌یس سه‌رۆكی‌ شاندنی‌ ڕیفراندۆم له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كورد مافی‌ خۆیه‌تی‌ چاره‌نوسی‌ خۆی‌ دیاری‌ بكات، وتیشی‌ "دانوستان وه‌كو تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ده‌زانین".
به‌گوێره‌ی‌ وته‌ی‌ ڕۆمیۆ هه‌كاری‌ ئه‌ندامی‌ شاندی‌ ڕیفراندۆم له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی‌ عێراق باس له‌كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كراوه‌  وتیشی‌ "سه‌قفی زه‌مه‌نی داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كاتێكی زۆر نه‌خایه‌نێت، هه‌روه‌ها داوای گرنتی نێوده‌وڵه‌تیشمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاودێر بن له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان".


678 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2017

بابەتی زیاتر