داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق هۆشداری‌ ده‌دات له‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

په‌یام

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمدا كاردانه‌وه‌كان ته‌نها عێراقی‌ نابن به‌ڵكو وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌و جیهان كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، چونكه‌ كورد ته‌نها له‌عێراق بوونی‌ نیه‌و له‌ وڵاتانی‌ توركیا سوریا ئێران و ڕوسیاش بوونی هه‌یه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ نووسینگه‌ی‌ جه‌عفه‌ری‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كداو له‌سه‌رزاری‌ ناوبراو ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم پێش هه‌رناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گه‌یه‌نیـَت و كاردانه‌وه‌ی‌ سلبی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت.
به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌پێشوازی‌ جه‌عفه‌ری‌ له‌وه‌فدی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ و سیاسی‌ عێراق و پرسی‌ ڕیفراندۆم كردووه‌.

996 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2017

بابەتی زیاتر