داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ شه‌ش بڕیار له‌باره‌ی‌ هاورده‌كردنی گه‌نم و جۆ ده‌رده‌كات

په‌یام


به‌هۆی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ هاورده‌كردنی‌ گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ نرخی دانه‌وێڵه‌ له‌ بازاره‌كانی‌ هه‌رێم به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌یام كراوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، شه‌ش بڕیاری سه‌باره‌ت به‌ گه‌نم ده‌كردووه‌ هه‌ر شه‌ش بڕیاره‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌له‌وه‌ر ده‌شكێته‌وه‌.
له‌به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ بڕیاره‌كان كراوه‌ و هاتووه‌ هاورده‌كردنی گه‌نمی ئارد و هاورده‌كردنی گه‌نم بۆ (بازاڕ و ئالیك) و هاورده‌كردنی گه‌نمی ساوار بۆ خاوه‌ن كارگه‌كانی ساوار و هاورده‌كردنی جۆ به‌ ساغی بۆ ئالیك
ڕێگه‌ی پێده‌درێت به‌ پشتگیریی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی و به‌ ڕێگه‌پێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری و  ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی حكومه‌تی‌ هه‌رێم. 
ڕێگه‌دان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی‌ به‌ گه‌نم و جۆی بنه‌تۆو ته‌نیا به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌بێت و ساڵانه‌ ماوه‌ی هاورده‌كردن له‌ ڕێكه‌وتی (1ی5) تا كۆتایی به‌ بازاڕكردنی دانه‌وێڵه‌ له‌ سایلۆكان ده‌وه‌ستێنرێت.  


1424 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2017

بابەتی زیاتر