داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مریكا له‌ساڵی‌ 2014ه‌وه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌


وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا جگه‌ له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ و پێداویستی‌ سه‌ربازی"‌ له‌ساڵی‌ 2014ه‌وه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌.

ئێریك باهون وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد له‌ ته‌مموزی‌ 2016دا پێنتاگۆن یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتنی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئیمزاكرد، بۆ پێدانی‌ هاوكاری‌ دارایی‌ به‌و هێزانه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ ده‌كه‌ن.
باهون ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌مریكا هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ عێراق به‌گرنگ داده‌نێت" له‌ پێناو‌ شكستپێهێنانی‌ داعش و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌كاری‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ته‌موزی‌ 2016وه‌ ئه‌مریكا بڕی‌415 ملیۆن دۆلاری داوه‌ به‌هێزی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، كه‌ 12ی ته‌موزی‌ 2016 له‌ سه‌ڵاحه‌دین واژۆكرا.

721 جار خوێندراوەتەوە
19/08/2017

بابەتی زیاتر